ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس: بەرخۆدان مەرجەکان دەسەپێنێت

عیزەت ئەلریشق ئەندامی مەکتەبی سیاسی حەماس جەختی لەوە کردەوە "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."
عیزەت ئەلریشق بەرپرسێکی حەماس لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لێدوانەکەی نەتانیاهۆ کە دەڵێت "هەموو بارمتەکان ئازاد بکرێن و حەماس تەسلیم بێت" ڕەنگدانەوەی شکستێکی دەروونییە نەک واقیعەکانی سەر زەوی.
ناوبراو وتی، "دوای ئەوەی سەرکردەکانی دوژمن دانیان بەوەدا نا کە بەتەواوەتی شکستیان هێنا لە کۆنترۆڵکردنەوەی دیلەکانیان لە ڕێگەی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانەوە، ئێستا ڕوون بووەتەوە کە تاکە ڕێگە بۆ ئازادکردنی بارمتەکان ڕێککەوتنێکی جدییە لەگەڵ بەرخۆدان."
هەروەها وتی، "غەززە تەسلیم نابێت... ئەوە بەرخۆدان دەبێت کە مەرجەکان دەسەپێنێت و هاوکێشەکان لەسەر زەوی دیاری دەکات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس ئەو ئیدعانەی ڕەتکردەوە کە دوژمنی سەهیۆنی یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەکەی لە باکووری لوبنان تیرۆر کردوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٦٨٠ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٧ هەزار و ٤٠٩ کەس.
لە وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی ڕوخانی پردێک لە سەر رووبارێک ٩ کەس مردن.